بنه‌ماى یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندى نێوان خۆتان و خوا به‌هێز بكه‌ن، خواى گه‌وره په‌یوه‌ندى نێوان ئێوه و ئەوان به‌هێز ده‌كات.
مه‌به‌ست پێى كه هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خواى خۆیان چاك و ڕێك خه‌ن، كاتێك كه پیاو بۆلاى خواى گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بیناى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و و به‌تین دروست ده‌كات، خواى گه‌وره لێى ڕازی ده‌بێت و خۆشه‌ویستى ده‌خاته دڵى دهورووبهرهكهى و ژنه‌كه‌شى یه‌كێك له‌وانه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ژنیش به‌هه‌مان شێوه كاتێ له‌گه‌ڵ معبودى خۆیدا په‌یوه‌ندى به‌تین بوو، لاى خوا وه‌رگیراوه و لاى هاوسه‌ر و خه‌ڵكیش خۆشه‌ویست ده‌بێ...
زۆرن ئه‌وانه‌ى به‌هۆى گوناھ و تاوانه‌وه ژیانى خێزانیان لێ وێران بووه؟!
چه‌ندانى تریش به‌هۆى سهرپێچىكردنى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگاره‌وه ژیانیان وه‌ك دۆزه‌خى لێهاتووه.
هه‌ركاتێك ژن و مێرد له‌خواى گه‌وره نزیك بن و گه‌ردنكه‌چى مهعبودیان بن، ژیانى هاوسه‌رێتیان به‌رده‌وام و خۆشه‌ویستیى یه‌ك ده‌بن له‌و ماوه‌ى ته‌مه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
ئاماده‌بوونى دڵ بۆ یه‌كترى (ژن و مێرد) به جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لى جوان و ڕازاوه‌ى ماڵ و وته و هه‌ڵسوكه‌وت نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه هۆكارێكن، به‌ڵكوو خۆشه‌ویستى و دڵ بۆ یه‌كبوون، سه‌رچاوه‌كه‌ى له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وألف بین قلوبهم لو انفقت مافی الارض جمیعاً ماألفت بین قلوبهم ولكن الله ألف بینهم إنه عزیز حكیم).
بنه‌ماى دووه‌م: هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت نوێ بكه‌ره‌وه!!؟
به‌م وته‌یه سه‌رسام مه‌به، به‌ڵێ هاوسه‌رگیرى نوێ بكه‌ره‌وه... دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به جۆرێك ته‌نها قسه و گفتوگۆى ئاسایی له نێوانتاندا هه‌بێت، وه‌ك دوو كه‌سى ئاسایی.
له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشه‌ویستى ناوه‌وه كڵپه ده‌سێنێت و ئاره‌زوو شه‌وق بۆ بینینی یه‌كتر چه‌ند باره و زۆر ده‌بێت، ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێته چالاككردنى هه‌ستى خۆشه‌ویستى لە دڵەوە لاى یه‌ك، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى یه‌ك ئه‌گه‌ر دیارى ڕه‌مزى تێدا بێت باشتر و جوانتره.
بنه‌ماى سێیه‌م: مامه‌ڵه‌ى یه‌كتر بكه‌ن منداڵانه نه‌ك گه‌ورانه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته با پیاو واز بهێنێت له خۆبه‌گه‌وره زانین و ژنیش واز بهێنێت له سه‌ركه‌شى و بێگوێیی، له‌كاتى بوونى كێشه و گرفته‌كاندا وه‌ك منداڵ بن، چه‌ند خراپه كه شه‌ڕ بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌یه‌كتر، چه‌ند جوانیشه ئاشت بنه‌وه و نزیك ببنه‌وه له‌یه‌كتر، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ له‌دڵتاندا بمێنێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو هاوسەرەکەت لێت زویر بوو، ده‌نگى به‌رز كرده‌وه به‌سه‌رتدا، ڕاسته‌وخۆ سه‌یرى بكه و پێى بڵێ:
دڵنیابه كاتێك تووڕه ده‌بیت زۆر جوانیت، له‌و كاته‌دا به‌خه‌نده و پێكه‌نینه‌وه ماچی بكه و پێی بڵى: خۆشم ده‌وێیت..
تۆش ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت تووڕه بوو، پێبكه‌نه به‌ڕوویه‌وه و په‌نجه‌ت بكه به‌هه‌ردوو گوێتدا و خۆت تووڕه مه‌كه.
بۆچوونه‌کان